2019-07-22   4448     
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت ''حکومه‌تی هه‌رێم ڕه‌تی کردۆته‌وه بۆ ڕێگری‌کردن له‌تورکیا له هاتنه‌ناوەوەی بۆ ناو هه‌رێم حکومه‌تی به‌غدا ده‌ستێوه‌ردان بکات''.
ئاوێنه: به‌در زیادی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌په‌رله‌مانى عێراق بۆ پێگه‌ى "مه‌علومه" باس له‌وه ده‌کات که بۆردومانی تۆپخانه‌و فرۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر پێگه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌هه‌رێمی کوردستان بێ ڕه‌زامه‌ندیی حکومه‌تی به‌غدایه و ده‌ڵێت "هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی هه‌رێم به ڕێککه‌وتن و به ڕه‌زامه‌ندیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بووه نه‌وه‌ک حکومه‌تی ناوه‌ندی".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوه که حکومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسه له‌پێشێل کردنی سه‌روه‌ریی خاکی عێراق و ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییانه له ناو خاکه‌که‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌رپرسی یه‌که‌من له‌پاراستنی سنوری عێراق له‌گه‌ڵ تورکیا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕوونیشی ده‌کاته‌وه که حکومه‌تی هه‌رێم ''ڕه‌تی کردۆته‌وه ڕێگه به لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حکوومه‌تی به‌غدا بدات بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپای تورکیا ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ن''.
زیادى دەلێت ''وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پابه‌نده به‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر تورکیا ڕۆڵی دیبلۆماسیانه‌ی خۆی بخاته گه‌ڕ و ڕێگری له پێشێلکردنی سه‌روه‌ریی خاکه‌که‌ی بکات''.
ئه‌مه له كاتێكدایه سوپای توركیا چه‌ندین كیلۆمه‌تر هاتۆته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازی دروستكردوه و رۆژانه‌ش فرۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆردمانی ناوچه سنوریه‌كان ده‌كه‌ن.