حكومەتی هەرێم 700 یەكەی نیشتەجێبون بەقیسی درێژخایەن دەداتە هاوڵاتیان
  2019-07-22       1143       

ئاگرین عەبدوڵا، بریكاری وەزارەتی ئاودانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبون رایگەیاند، پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ 700 یەكەی نیشتەجێون دابین كراوە، دوای تەواوبونی خزمەتگوزارییەكان، یەكەكەكان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێن.

ئاوێنە: ئاگرین عەبدوڵڵا، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی راگەیاند"لە سنوری بنەسڵاوە 396 یەكەی نیشتەجێون، لە سۆران 144 یەكە، لە هەڵەبجە 72 یەكە و لە قەلادزێ 84 یەكەی نیشتەجێون تەواو بون، كە لە لایەن وەزارەتی ئاودانكردنەوەوە دروست كراون".

عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەش دا، ئێستا وەزارەتی ئاودانكردنەوە كار لەو پڕۆژانە دەكات بۆ گەیاندنی تۆڕی كارەبا، ئاو، شەقام و ئاوەڕۆ، كە ئەمەش لە ماوەیەكی نزیكدا تەواو دەبێت و دوای تەواوبونیشی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێن.

بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە رونیشی كردەوە، یەكەكان بە گوێرەی یاسای ژمارە 16ی ساڵی 2011 دابەشی سەر فەرمانبەران و خەڵكی كەمدەرامەت دەكرێن، ئەو كاتیش ئەنجومەنی وەزیران بڕیار دەدات كە بەسەر كام چین و توێژدا دابەشیان بكات.

بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە وتوشیەتی"دابەشكردنی یەكەكان بەقیستی 25 ساڵ و بەبێ زیادە خستنەسەر و وەرگرتنی پارەی زەوییەکە دەبێت."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×