ترەمپ دەستگیركردنی تۆڕێكی سیخوڕیی سەر بە سی ئای ئەی لەلایەن ئێرانەوە رەتدەكاتەوە
  2019-07-22       794       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بانگەشەی ئێران بۆ دەستگیركردنی تۆڕێكی سیخوڕیی سەر بە سی ئای ئەی ئەمریكی، "درۆیەكی تەواوە"و هەڕەشەی ئەوەش دەكات كە دۆخی ئابوری ئێران بەردەوام دەبێت لەسەر داڕوخان.

ئاوێنە: ترەمپ، ئەمڕۆ دوشەممە، لەتویتێكدا رایگەیاند، ئەو هەواڵی ئەوەی كە ئێران چەند سیخوڕێكی سەر بە سی ئای ئەی دەستگیركردون "درۆیەكی تەواوە."

وتوشیەتی"ئەوە هیچ نییە جگە ەل فێڵ و بانگەشەیەكی نوێ (وەك خستنەخوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەیان) كە لەلایەن رژێمە ئاینییەكەوە دەكرێن، كە ئەو رژێمە شكستێكی خراپی هێناوەو هیچ بیرۆكەیەكی نییە لەبارەی ئەوەی دەبێت چی بكات."

ترەمپ هەڕەشەی كردوە و وتویەتی"ئابوریان مردوەو زۆر خراپتریش دەبێت. ئێران بە فەوزایەكی تەواودا تێدەپەڕێت."

ئەمڕۆ ئێران رایگەیاندبو كە توانیویانە ناسنامەی 17 سیخوڕ ئاشكرابكەن و دەستگیریان بكەن كە بۆ سی ئای ئەی ئەمریكی لەئێران كاریان كردوە، هێمای بۆ ئەوەش كرد كە هەندێكیان بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەركراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×