مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا
دەڵێت"بینیمان دوای سلێمانی پەكەكە بەئاسانی چوە ناو هەولێر. بۆیە هەندێك رێوشوێن
هەیە پێویستە بگیرێنەبەر." بەپێویستیشی دەزانێت به‌غدا، هه‌ولێر و ئه‌نكه‌ره پێكەوە
ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر په‌كه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
ئاوێنە: مەولود
چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا، ئەمڕۆ(دوشەممە)، لەمیانی بەرنامەیەكی
تەلەفزیۆنیدا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ
عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاره‌كان درێژه‌یان هه‌یه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان
له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا و گرنگترین كاریش كه پێویسته بكرێت بابه‌تی ئاسایشه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
توركیا وتیشی"دوایین جار وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری و سه‌رۆكی هه‌واڵگریی
هاتن. كۆبونه‌وه‌ی سێ كۆ سێمان ئه‌نجامدا. ئامانجی سه‌ره‌كیمان لێره‌دا واژوكردنی
رێككه‌وتنێكی هاریكاری ئه‌منییه. پێش سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ركۆمارمان بۆ عێراق كه ئه‌مساڵ
ئه‌نجامی ده‌دات ده‌مانه‌وێ‌ت بگه‌ینه كۆتایی ئه‌وه. له قۆناغی داهاتودا ئێمه‌ش
سه‌ردانمان ده‌بێت بۆ عێراق''.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو
باسی له‌وه كرد كه پێویسته به‌غدا، هه‌ولێر و ئه‌نكه‌ره به‌یه‌كه‌وه ئۆپه‌راسیۆن
بۆسه‌ر په‌كه‌كه ئه‌نجام بده‌ن و وتی''ئه‌مریكاش ده‌ڵێت لێره پشتیوانی پێشكه‌ش
ده‌كه‌ین، به‌ڵام له بابه‌ته‌كانی به‌شكردنی هه‌واڵگریی و بابه‌ته‌كانی دیكه‌دا
كه‌موكوڕی هه‌یه. دوایین جار شه‌هیدێكمان دا. بینیمان كه دوای سلێمانی په‌كه‌كه
به‌ئاسانی چوه ناو هه‌ولێر. له‌به‌رئه‌وه رێوشوێن هه‌یه پێویسته بگیرێنه‌به‌ر.
دروستترین رێوشوێن ته‌واو پاككردنه‌وه‌ی عێراقه له په‌كه‌كه."