كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه ئێستا به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان و بارانیش له‌هه‌مو ناوچه‌كانی هه‌رێم هه‌یه‌و پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌مشه‌و به‌فرباران له زۆربه‌ری ناوچه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مشه‌و(پێنجشه‌ممه) له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئێستا به‌فرله ناوچه شاخاوییه‌كان و باران له هه‌مو ناوچه‌كانی هه‌رێم هه‌یه.
وتوشیه‌تی"پێشبینی ده‌كرێت له‌كاته‌كانی شه‌ودا به‌فر بارین له زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت."
به‌پێی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی هه‌ینی ناسه‌قامگیری كه‌شه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام رێژه‌ی بارینی به‌فر و باران كه‌متر و له ناوچه جیاجیاكان ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پله‌ی گه‌رمی تۆماركردنی كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی ناوچه جیاجیاكانی باشوری كوردستانی به‌مجۆره خستۆته‌ڕو: