واشنتۆن پۆست: هەزار چەکداری داعش لە دوای ڕوخانی خەلافەتەکەیان ڕویان کردۆتە عێراق
  2019-07-23       1213       
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست رایده‌گه‌یه‌نێت ''هەزار چەکداری داعش لە دوای ڕوخانی خەلافەتەکەیان و کۆنتڕۆڵ کردنەوەی دوا پێگەیان لە سووریا، ڕویان لە عێراق کردوەتەوە و بە شێوەی شانەی نوستو چالاکن''.

ئاوێنه‌: رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی ئاشکرای کردوە، ''ئەو چەکدارانەی داعش کە لە دوای ڕوخانی خەلافەتەکەیان و کۆنتڕۆڵ کردنەوەی دوا پێگەیان لە سووریا، ڕویان لە عێراق کردوەتەوە، بە شێوەی شانەی نوستووی بچوک لە پارێزگای نەینەوا و پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراق خۆیان حەشار داوە''.

هیشام هاشمی شارەزای بواری ئەمنی، کە ڕاوێژکاری حکوومەتی عێراقە، بە رۆژنامەکەى ڕاگەیاندووە ''لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا نزیکەی هەزار چەکداری داعش، کە بە ڕەچەڵەک عێراقین، لە سووریاوە گەڕاونەتەوە بۆ عێراق''.

رۆژنامەکە بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی هیشام بڵاویکردووەتەوە، ئەو چەکدارانەی داعش لە ناوچەکانی دەرەوەی شارەکان بڵاوبونەتەوە و بەهۆی هەبونی زانیاری دەربارەی ناوچەکان، توانیویانە لە تونێل و حەشارگەکاندا بمێننەوە.

عەقیدێکی سوپای عێراقیش بە ناوی سەعد محەمەد بە رۆژنامەکەی ڕاگەیاندوە ''چەکدارانی داعش لە بیابان و ئەشکەوتەکان و ئەو ناوچانە خۆیان حەشارداوە، كه‌ هیچ کەسێک ناتوانێت بە تەواوی کۆنتڕۆڵی بکات''.

چەکدارەکانی داعش شەوان جموجوڵەکانیان دەستپێدەکەن و بە چەکی جۆری قەناس هێرش دەکەن، هەندێکجاریش ئەو ڕاوچییانەی کە لە شانە نوستووەکانی داعش نزیک دەبنەوە دەکرێنە ئامانج.

واشنتۆن پۆست تەقینەوەیێکی سەرەتای ئەم مانگەی پارێزگای کەرکوکی وەک نموونە باس کردوە، کە بەهۆیەوە دوو کەس کوژران، هێرشێکی دیکەش لە پارێزگای دیالە رویدا کە بەهۆیەوە هێزەکانی حەشدی شەعبی کرانە ئامانج، کە بەشدارن لە ئۆپراسیۆنی دژبە شانە نوستوەکانی داعش.

بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی عێراق و شارەزا ئەمنییەکان، چەکدارانی داعش زیاتر لە ناوچەکانی دەرەوەی شارەکانن و چاوەڕوان ناکرێت جارێکی دیکە ناوچەیێکی فراوان بخەنەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان، بەڵام شارەزایان دەڵێن، ''شانە نووستوەکانی داعش دەتوانن هاوڵاتییان تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بکەن و وایان لێبکەن بێدەنگی هەڵبژێرن لە بەرامبەر جموجۆڵەکانیان لە ناوچەکاندا''.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرەتای ئەم مانگە هێزە ئەمنییەکانى عێراق بە پاڵپشتیى هێزى ئاسمانیى عێراق و هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى و هێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکى فراوانیان لە سنوورى دەشتاییەکانى پارێزگاکانى نەینەوا و ئەنبار و سەڵاحەدین بە ئاڕاستەى ناوچە سنوورییەکانى خۆرئاواى عێراق دەستپێکردووە بۆ لەناوبردنی شانە نووستووەکانى چەکدارانى داعش.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبیش، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە دەشتاییەکانی خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا هێزەکانی حەشدی شەعبی تونێلێکی داعشیان دۆزیوەتەوە، کە وەک حەشارگە و کۆگایێکی هەڵگرتنی تەقەمەنی بەکارهێنرا.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراقیش ڕایگەیاندووە هێزە ئەمنییەکان گەڕان و پشکنینیان لە ٥٠ گوندی باشووری بەغدا بۆ پاشماوەکانی داعش دەستپێکردووە و دەستیان بەسەر چەندین پارچە چەک و تەقەمەنیی ئەو چەکدارانەشدا گرتووە.


 
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×