''تۆمه‌تبارانی کوشتنی دبلۆماتکارەکەی هەولێر ڕادەستی تورکیا دەکرێن''
  2019-07-23       2337       

ئاژانسی میزۆبۆتامیا رایده‌گه‌یه‌نێت ''مەزڵوم داغ کە وەکو تۆمەتباری سەرەکی  کوشتنی دبلۆماتکارەکەی کونسڵخانەی گشتی تورکیا دەناسێنرێت، لەلایەن هەولێرەوە بۆ لێپرسینەوە ڕادەستی بەرپرسانی توکیا دەکرێتەوە''.

ئاوێنه‌: ئاژانسی میزۆبۆتامیا له‌هه‌واڵێكیدا رایگه‌یاند ''تیمێکی 18 کەسی لەدەزگای هەواڵگریی  تورکیا (میت)ەوە بۆ چاودێری کردنی پڕۆسەی لێپرسینەوەی دۆسیەی هێرشەکەی هەولێر گەیشتونەتە هەولێرو بۆ گواستنەوەی مەزڵوم داغ و محەمەد بیسکسز بۆ تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دانوستان دەکەن".

رۆژی چوارشەممە ١٧ی تەمموز، لە شاری هەولێر هێرشێکی چەکداریی لەرێستورانتی هۆقەبقزی هەولێر ئەنجامدراو لە ئاکامی هێرشەکەدا دیپلۆماتکارێکی کونسوڵخانەی تورکیا لەهەولێرو دو هاوڵاتی هەرێمی کوردستان کوژران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×