ئا: ئاوێنە
قایمقامی پێنجوێن ئاماژە بەوە دەكات ئه‌و قاچاخچێتیەی لەمەرزی
باشماخەوە دەکرێ زۆر خراپترە لەو پاشاگەردانی‌و قاچا‌چاخچێتیەیی لەسه‌رده‌می شپرزەیی‌و بێ حکومەتیی سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان‌و
به‌ره‌ی كوردستانیدا دەكرا، ئەو دەڵێت "کەسانی دەستڕۆیشتو بەشێوەی نایاسایی،
کەلوپەل‌و کەرەستە دەهێننە کوردستانەوە‌و بەدەیان چەکدار وەکو پاسەوان دەخەنە شوێن
ئەو بارانەی بەنایاسایی دەیانهێنن".
زانا ڕەحمان، قایمقامی پێنجوێن لەگفتوگۆیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەی
"زەمەن"، ئەوە روندەكاتەوە کە "نەحکومەت‌و نەئاسایش دەستیان بەسەر
ئەو کەسانەدا ناڕوات بەقاچاخ‌و نایاسایی کۆنتێنەر دەهێنن‌و کەس نازانێ چی‌یان تێدایە‌و
ئەوەی ئێستا هەیە لەسەردەمی شپرزەیی‌و بێ حکومەتیی سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان‌و بەرەی
کوردستانییشدا نەبوە".
قایمقامی پێنجوێن دەڵێت "به‌دیاریكراوی نازانین كێن
ئەو قاچاخچێتییە دەكەن، به‌ڵام زۆرجار 20 كۆنتێنه‌ر ده‌هێنرێت‌و به‌چه‌كداره‌وه
پاسه‌وانی ده‌كرێت‌و ده‌بردرێت بۆ سلێمانی، بێگومان ئه‌مانه كه‌سانی به‌ده‌سه‌ڵاتن
کە دەتوانن کاری وا بکەن. ئه‌و 200 چه‌كداری پێبێ بۆ پاسەوانی بارەکانی، ئێمه‌ش ده‌بێ
300 چه‌كدارمان پێبێ تا بچین ڕێگرییان لێبكه‌ین. ئەمە دەریدەخات ئه‌م کەسانه دەسەڵاتیان
له‌سه‌رو ئاسایش‌و پۆلیسیشه‌وه‌یە!".
زانا رەحمان ئاماژە بەوە دەكات كە ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
ئیراده‌ی ده‌وێ، ئەو دەڵێت "ئه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و دزی ده‌كه‌ن كه‌مینه‌یه‌كن،
ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بێ ئەو کەمینەیە هیچیان پێناكرێت، به‌ڵام ئێستا ئیراده‌كه نییه
له هیچ ئاستێكدا. جۆرێك له‌پاشاگه‌ردانی‌و بێسه‌روبه‌ریی هه‌یه، ئه‌گینا ئه‌م هێزه
به‌چی حەقێك ئه‌م كاڵایانه ده‌هێنێ و دەبات؟".
قایمقامی پێنجوێن لەم گفتوگۆیەی لەگەڵ رۆژنامەی زەمەن، ئەوەش روندەكاتەوە كە ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا
له‌مه‌رزی باشماخ به‌ناوی جۆراوجۆره‌وه پاره له‌و بارانه وه‌رده‌گرن دەهێنرێنه
هه‌رێمی کوردستانەوە‌و پێیوایە سه‌رچاوه‌ی هه‌مو كێشه‌كان وه‌زاره‌تی داراییه. له‌به‌رئه‌وه‌ی
وه‌زاره‌تی دارایی ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسن له مه‌رزه‌كان به تایبه‌ت شه‌خسی وه‌زیر خۆی،
ئەو دەڵێت "تازه‌ترین كۆمپانیا به‌ناوی ترانزێته‌وه لەهه‌ر بارهه‌ڵگرێك 50 دۆلار
وه‌رده‌گرێ، ژووری بازرگانی سلێمانی هاواری لێهه‌ستاوه كه بازرگانان ڕوو له مه‌رزه‌كانی
عێراق ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر وابڕوات. چونكه وای لێهاتووه هه‌ر كه ده‌چیته مه‌رزه‌وه
به‌چه‌ندین شێواز‌و ناوی جۆراوجۆره‌وە پاره وه‌رده‌گیرێ".
زانا ڕەحمان، قایمقامی پێنجوێن