دۆڕان کاڵکان بۆ هه‌ولێرو پارتی: ئه‌گه‌ر په‌که‌که‌ شکست بهێنێت سه‌رجه‌متان له‌ناوده‌چن
  2019-07-23       1501       
دۆڕان کاڵکان، ئه‌ندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە ڕه‌خنه‌ له‌هه‌ڵوێستی هه‌ولێرو پارتی ده‌گرێت به‌رامبه‌ر بەهێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانیان له‌هه‌رێمی كوردستان‌و ده‌ڵێت ''ئه‌گه‌ر په‌که‌که‌ شکست بهێنێت سه‌رجه‌متان له‌ناوده‌چن''.

ئاوێنه‌: دۆڕان کاڵکان ره‌خنه‌ی له‌هه‌ڵوێستی هه‌ولێر گرت له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر بنکه‌کانی پەکەکه‌ له‌ناو خاکی هەرێمی کوردستان‌و ڕایگه‌یاند ''هه‌ڵه‌یەکی گه‌وره‌تان کردوه‌، ئه‌گه‌رچی له‌ئێستادا به‌بۆنه‌ی هه‌بونی په‌که‌که‌ كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی له‌ناوچه‌که‌ به‌ده‌ستده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌که‌که‌ شکست بهێنێت سه‌رجه‌میان له‌ناوده‌چن‌و به‌ره‌و ڕوی دۆخێکی خراپ ده‌بنه‌وه‌".

ئەو وتی "به‌غداو هه‌ولێر، پارتی و یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان بانگهێشتی بینینی ڕاستییه‌کان ده‌که‌م و داوایان لێده‌که‌م ڕه‌فتارێکی دروست له‌مباره‌یه‌وه‌ بگرنه‌به‌ر".

وتیشی "هیچ جیاوازییەک له‌نێوان داعش و هاوپه‌یمانێتیی پارتی دادو گه‌شه‌ (AKP)- پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (MHP)دا نییه‌. ڕه‌وتێک که‌ بۆ هێرشه‌کان یارمه‌تیی داعشی ده‌دا هه‌مان هاوپه‌یمانێتیی AKP-MHP بوو. له‌ئێستاشدا خۆی به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌کانی له‌ئه‌ستۆ گرتوه‌و په‌که‌که‌ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وان و له‌به‌رانبه‌ر داعشدا ده‌وه‌ستێته‌وه‌. لانیکه‌م هه‌ولێرو بارزانییه‌کان ده‌بێ پشتیوانی له‌م خۆڕاگرییه‌ی په‌که‌که‌ بکه‌ن. ئه‌وان نابێت پاڵپشتیی داعش بن. په‌که‌که‌ هه‌مان بیرۆکه‌و ستراتێژیی ساڵی 2014ی هه‌یه‌. که‌سانێک که‌ له‌م ڕێبازه‌دا به‌لاڕێدا چوونه دیارن كه‌ كێن. هه‌ر که‌س ده‌بێ ڕاستییه‌کان ببینێت".
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×