2019-07-23   939     
سه‌رۆک كۆماری ئێران رایگه‌یاند، ''پێویسته دانیشتوانی شاره سنوورییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی سووته‌مه‌نی به وڵاتانی دراوسێ بفرۆشن و سوودمه‌ند بن له‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه''.
ئاوێنه: حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆک كۆماری ئێران له میانی چالاكییه‌كدا كه له ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچی كاڵا و دراو به‌ڕێوه‌چوو، وتارێکی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكرێت بۆ دانیشتوانی شاره سنوورییه‌كانی ئێران كه بتوانن سووته‌مه‌نی به وڵاتانی دراوسێ بفرۆشن، ئه‌و وتی، ''هاووڵاتییان كه پاسه‌وانی گرنگی سنووره‌كانی وڵاتن، پێویسته بتوانن سووته‌مه‌نی به وڵاتانی دراوسێ بفرۆشن و سوودمه‌ند بن له‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه''.
شایەنی باسە حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند، ''رۆژانه بڕی هه‌شت ملیۆن لیتر گاز له ناوچه سنوورییه‌كانی ئێران به قاچاخ ده‌فرۆشرێت و هه‌نگاوی گرنگ له‌دژی ئه‌وانه گیراوه‌ته‌به‌ر و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڕێگای قاچاخ ئاژه‌ڵی زیندوو له ناوچه سنوورییه‌كان به وڵاتانی دراوسێ ده‌فرۆشرێت، نرخی گۆشتی سوور به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٣٠ زیادی كردووه و له هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌دان''.
جێگای ئاماژەیە كۆمپانیای نیشتمانیی دابه‌شكردنی به‌روبوومه نه‌وتییه‌كانی ئێران (NIOPDC) کۆتایی مانگی ئایاری رابردوو رایگه‌یاندبوو کە له ١٠ی ئابی داهاتووه‌وه شۆفێره‌كان ده‌توانن ته‌نها له‌ڕێگه‌ی كارتی زیره‌كه‌وه سووته‌مه‌نی بكڕن.