"تا رۆژی یەکشەممە موچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەشدەکرێت"
  2019-07-23       863       
وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تا رۆژی یەکشەممە موچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

ئاوێنه‌: وەزارەتی دارایی‌و ئابوری ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ سبه‌ی‌ چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ئەوقاف، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، هێزی زێرەڤانی‌و بەرگری فریاكه‌وتن، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، رەگەزنامە، لیوای یەک‌و دو، پۆلیسی پاراستنی دامو دەزگاکانی نەوت، شارەوانی، گواستنەوە، کارەبا، پلاندانان، کشتوکاڵ‌و دەستەکان دابه‌شده‌كرێت.

هه‌روه‌ها رۆژی پێنجشەممە موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، بازرگانی‌و پیشەسازی، رۆشنبیری، سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران‌و خانەنشینی پێشمەرگە دابه‌شده‌كرێت.

هاوكات رۆژی‌ یەکشەممە، به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ خانەنشینی شارستانیی، كۆتایی به‌خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×