هاتوچۆی هه‌ولێر شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه كه چه‌ند رێگه‌یه‌كی سنوری هه‌ولێر به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه داخراون و له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌په‌له‌شدا ده‌ڵێت؛ دڵنیای ئه‌و شۆفێر‌و خێزانانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌سه‌ر رێگه‌ی كۆیه-هه‌ولێر له نزیك هه‌ورازه نه‌فت گیریان خواردوه له چه‌ند خوله‌كێكی تردا تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر ده‌گه‌نه شوێنه‌كه‌و رێگه‌كه‌یان بۆ ده‌كه‌نه‌وه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر، ئه‌مشه‌و(پێنجشه‌ممه) له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران و هاوڵاتیانی كرده‌وه كه به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه له‌ناوچه‌كانی باكوری هه‌ولێر هاتوچۆكردن به رێگاكاندا سه‌لامه‌ت نییه به‌تایبه‌تی رێگای هه‌ولێر-كۆیه له‌نزیك هه‌ورازه نه‌فت تاكو ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان و هه‌روه‌ها له ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپانیشه‌وه بۆ چیای سه‌فین به هه‌مان شێوه‌یه‌ش رێگای هیران-شه‌قڕلاوه و رێگای زینه‌تیر-رانه‌ش گیراون.
هاتوچۆی هه‌ولێر داوای له شۆفێران كردوه كه ئه‌و رێگایانه بۆ هاتوچۆ به‌كارنه‌هێنن چونكه به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه هه‌ر چه‌نده تیمه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه خه‌ریكی راماڵینی به‌فره‌كه‌ن به‌ڵام رێژه‌ی زۆری دابارینه‌كه وای كردوه كه‌وا سه‌لامه‌ت نه‌بن.
له‌دوای چه‌ند خوله‌كێك له‌و راگه‌یه‌ندراوه فازڵ حاجی، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌په‌له‌دا رایگه‌یاند دڵنیای ئه‌ه شوفێرو خێزانانه ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا ئێستا له‌هه‌ورازه‌نه‌فت گیریان خواردوه، له‌چه‌ند خوله‌كێكی تر تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر ده‌گه‌نه شوێنه‌كه‌یان و رێگا‌كه‌یان بۆ ده‌كه‌نه‌وه.
فازڵ حاجی داواشی لێكردون ئارام بن و له‌رێگا‌كان لانه‌ده‌ن نه‌وه‌ك توشی هه‌ڵدێران ببن.