دوا نامەی کاک نەوشیروان
  2019-07-23       1918       
عەدنان عوسمان


لە 24/ 1/ 2017 دا، حەوت هەڵسوڕاوی گۆڕان کە بەشێکیان لە پێگەی بەرپرسیارێتی گرنگ و هەستیاردا ئەبن، نامەیەک بۆ کاک نەوشیروان مستەفا ئەنێرن. ئەو هەڵسوڕاوانە سەرباری جەخت کردنەوەیان لە پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی بزوتنەوەکەو پێداگری لەسەر بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆی گۆڕان بۆ روبەروبونەوەی هەمو ئەو کێشانەی روبەروی ئەبێتەوە، لەهەمان کاتدا پەنجە ئەخەنە سەر ئەو جومگە لاوازانەو، ئەو بوارانەی کە پێیان وایە پێویستی بە پێداچونەوەو چاککردنی خێرا هەیە. ئەو هەڵسوڕاوانە لە شەش خاڵدا کۆی سەرنج و پێشنیازەکانیان ئەخەنە بەردەستی رێکخەری گشتی گۆڕان.

کاک نەوشیروان رۆژێک دواتر واتە لە 25/ 1 /2017 وەڵامی ئەو هەڵسوڕاوانە ئەداتەوە. لەسەرەتای نامەکەیدا، کاک نەوشیروان ئاوا هەستی خۆی لەسەر ناوەرۆکی نامەی هەڵسوڕاوان بەیان ئەکات: "بە سوپاسێکی زۆرەوە نامەی 24ی 1ی 2017 تانم پێ گەیشت. زۆر پێخۆشحاڵ بوم  کە خەریکە کارکردنی بە تیم و گەڵاڵەکردنی بیری هاوبەش لە ناو هاوڕێکانمان دا بۆ کێشە ناوخۆییەکان و گشتییەکان دروست ئەبێ. ئەو بابەتانەی لە نامەکەتان باستان کردوە هەمویانم پێ گرنگن و، لە زۆری بۆچونەکان دا هاوڕام لەگەڵ ئێوەدا، رەنگە جیاوازیم لەگەڵ ئێوەدا تەنیا لە کات( تەوقیت) دا بێت".

لە درێژەی نامەکەیدا، کاک نەوشیروان باس لە شێوازی هەڵبژاردنی سەرکردایەتی گۆڕان دەکا (دواتریش لە نامەیەکدا کە وەک وەسێتنامە بۆ جڤاتی ئەنێرێت، بەهەمان داڕشتن جەخت لەسەر ئەو پرسە ئەکاتەوە): "ئاڵوگۆڕ لە هەیکەلی سەرکردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان دا، لەچاو هەمو حیزب و رێکخراوەکانی تری کوردستان دا ئاسانترە. ئەوەشمان لە ئەنجامی شێکردنەوەی تەجروبەی هەمو حیزبەکانی تر دەرهێناوە. بۆ ئەوەی سەرکردایەتی نەبێتە مۆتەکەی سەر لەشی حیزب. بۆ هەڵبژاردنی سەرکردایەتی پێویستمان بە بەستنی کۆنگرە نیە، وەکو حیزبەکانی تر، جڤاتی نیشتمانی بە شێوەیەکی ئاسۆیی لە هەمو باژێڕەکانی کوردستان و، لەناو رێکخراوەکانی تاراوگە هەڵئەبژێردرێ. ئەوانیش بێ ئەوەی پێویستیان بە بەستنی کۆنگرە بێ رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەراندن هەڵئەبژێرن... بە واتایەکی تر گۆڕین لە هەیکەلی سەرکردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان دا هەمو وەختێ ئاسان و هەمو کات ئەشێ بکرێ".

وەک دەرئەکەوێت چ لەم نامەیەو چ لە زۆر بۆنەی تردا، مەبەستی سەرەکی کاک نەوشیروان لە داهێنانی ئەو شێوازەی سەرکردایەتی کردنەی گۆڕان، هەم نەهێشتنی سەرکردایەتی هەمیشەییە، و رێگەگرتنە لە قۆرغکردنی دەسەڵاتی حزبی لەلایەن یەک ئاراستەو گروپەوە، هەمیش بە ئاسانی و سادەیی و نەرم گۆڕینی دەستەی سەرکردایەتیە کە خۆی لە رێکخەرو خانەدا ئەبینێتەوە.


بزوتنەوەی گۆڕان لە 25/7/ 2019دا، دەبێت بەهەمان روحییەت و ئیرادەوە، بەسود وەرگرتن لە دواتێبینی کاک نەوشیروان لەسەر پێکهاتەی خانە کە دەبێ هاوبەشی نەوەکان بێت، ئاڵوگۆڕ لە سەرکردایەتی خۆی بکات، بەوەش هەنگاوی گەورە بە ئاراستەی چەسپاندنی ئەم شێوازە مۆدێرن و گەورەیە لە هەڵبژاردن و نوێنەرایەتیکردندا ئەنێت و، لە قۆناغی داهاتویدا، پێدەنێتە دەورانی خۆبەهێزکردن و هەستانەوەو نوێنەرایەتی کردنی هەمو دەنگە ئازاو ئازادەکانی کۆمەڵگا.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×