توركیا.. كۆچبه‌رێك خنکاو هه‌شتی دیکەش رزگارکران
  2019-07-23       665       

نوێنەری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق لەتورکیا ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران ژێر ئاو كه‌وتوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ كۆچبه‌رێك خنكاوه‌و هه‌شتی دیكه‌ش له‌خنكان رزگاركراون.

ئاوێنه‌: له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رۆژ عەزیز نوێنەری فیدراسیونی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق لەتورکیا رونیكردۆته‌وه‌ كه‌ سەر لەبەیانی ئەمرۆ بەلەمێک لەشاری بودرومەوە بەرەو جەزیرەی کیوس بەڕێكه‌وتوه‌ کە نۆ كۆچبه‌ری هەڵگرتبو، به‌ڵام بەلەمەکە ژێرئاو كه‌وتوه‌.

ئه‌و ده‌ڵێت، "هێزە دەریاوانەکانی بەسێ بەلەم‌و هەلیکۆپتەرێکەوە به‌هانای كۆچبه‌ره‌كانه‌وه‌ چون‌و هەشتیان لەخنکان رزگاركردوه‌.

نوێنەری فیدراسیونی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق رایگه‌یاندووه‌، "كۆچبه‌رێك له‌روداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا خنكاوه‌و نه‌توانراوه‌ رزگاربكرێت، تا ئێستا ناسنامەی كۆچبه‌ره‌كان ئاشکرا نەکراوه‌".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×