گرتەیەكی ڤیدیۆیی هێرشەكەی هەولێر بڵاودەکرێتەوە
  2019-07-24       3629       

كەناڵی روداو گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوەو دەڵێت ڤیدیۆی روداوی هێرشكردنەكەی سەر ریستۆرانتی "هۆقەباز"ی شاری هەولێرە كە تیایدا دیپلۆماتكارێكی توركیاو دو هاوڵاتی هەرێمی كوردستان كوژران.

ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، كەناڵەكە گرتەكەی بڵاوكردۆتەوەو دەڵێت "ڤیدیۆكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە."

بەڵام تا ئێستا هیچ کام لە دەزگا ئەمنی و ئاسایشییەکانی هەریمی کوردستان هیچ رونکرندەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەداوە".

رۆژی چوارشەممەی رابردو لە هێرشێکدا بۆسەر رێستۆرانتی هۆقەباز لە شاری هەولێر کەسێک بەناوی عوسمان کۆسە کە میدیاکان بە جێگری کونسوڵی تورکیا و هەندێکیشیان بە بەرپرسی باڵای دەزگای هەواڵگری میتی تورکیا ناویان برد لەگەڵ دو هاوڵاتی دیکەی کورد کوژران.

لەسەر کوژرانی عوسمان کۆسەش تا ئێستا دوو هاوڵاتی کوردی باکوری کوردستان بەناوەکانی مەزڵوم داغ و محممەد بەشیکسیز دەستگیرکران کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمەوە دوای ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کران.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×