جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە
  2019-07-24       502       

بڕیارە كەمێكی دیكە جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسلێمانی كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك لەوانە تاوتوێكردنی راسپاردەكانی كۆبونەوەی دوێنێی جڤاتی گشتی كە تێیدا پێشنیار كرابو رۆژی 1ی تشرینی دوەمی ئەمساڵ كۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەكە ببەسترێت.

ئاوێنە: بەپێی میدیای رەسمی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیارە كۆبونەوەكە سەعات (10:30) خولەكى ئەمڕۆ چوارشەممە دەست پێبكات و لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ بكرێت سەبارەت بە دواین پەرەسەندنەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان و کاراکردنى پرۆسەى چاکسازی.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە"پەیوەست بە رێکارەکانى دۆخى رێکخراوەیى بزوتنەوەى گۆڕانیش کۆبونەوەکە دواین راسپاردەکانى جڤاتى گشتى تاوتوێ دەکات کە لە کۆبونەوەی دوێنێیدا پێشنیازی کرد رۆژی (1/11/2019) دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ببەسترێت و هەنگاوەکان دەستپێبکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسە ناوخۆییەکان و نوێکردنەوەی سەرجەم ئۆرگانەکان و پەیکەری رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان لە خوارەوە بۆ سەرەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×