بەرپرسێكی باڵای ئێران: بۆ ئازاكردنی كەشتییەكەی، بەریتانیا نێوەندگیرێكی ناردۆتە تاران
  2019-07-24       997       

محەمەد محەمەدی گولپایەگانی سەرۆكی نوسینگەی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاشكرایكرد، بەریتانیا نێوەندگیرێكی ناردۆتە ئێران بۆ ئازادكردنی ئەو كەشتییەی ئاڵای بەریتانیای لەسەر بو و هەفتەی رابردو لەلایەن هێزەكانی سوپای پاسدارانەوە لەكەنداو دەستی بەسەردا گیرا.

ئاوێنە: هەفتەی رابردو سوپای پاسداران رایگەیاند كە هێزە دەریاییەكانیان لەگەروی هورمز دەستیان بەسەر كەشتی "سەتینا ئیمبیرۆ"دا گرتوە كە ئاڵای بەریتانیای لەسەر بوەو خۆی كێشاوە بە بەلەمێكی راودا.

محەمەد محەمەدی گولپایەگانی هیچ وردەكارییەكی لەبارەی ئەو نێوەندگیرە بەریتانییەوە ئاشكرا نەكردوە كە بۆ ئازادكردنی كەشتییە بەریتانییەكە سەردانی ئێرانی كردوە.

ئەو وتویەتی"ئەو وڵاتەی سەردەمانێك لە ئێران وەزیر و نوێنەری خۆی دادەنا، دۆخی گەیشتۆتە ئاستێك كە نێوەندگیر بنێرێت و دەپاڕێنەوە كەشتییەكەیان ئازاد بكرێت."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×