"سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئیمزای لەسەر ھەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان کردوە"
  2019-07-24       900       

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاشکرای کرد، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئیمزای لەسەر هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان کردوە.

ئاوێنە: کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە میدیاكانی پارتی راگەیاند”بەپێی ئەو زانیارییانەی من ھەمە، لەم دو ڕۆژەی رابردو، نێچیرڤان بارزانی ئیمزای لەسەر ھەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان کردوە“.

ڕونیشی کردەوە، لە دوای بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان، پەرلەمان یاساکە دەنێرێتەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان و کۆبونەوەکانی ئەنجومەنەکە دەست پێ دەکەنەوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا بە دەنگی زیاتر لە ٨٠ پەرلەمانتار، یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەموار کرایەوە و بەو پێیەش، ماوەی یاسایی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان تا کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، درێژ کرایەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×