سودان؛ چەند فەرماندەیەكی سەربازی و سەركردەی سیاسی بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ كودەتا دەستگیركران
  2019-07-24       676       

بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ كودەتا، ئەنجومەنی سەربازی سودان، چەند ئەفسەرێكی باڵاو چەند سەركردەیەكی ئیسلامی كە رەمزی دیاری رژێمی پێشوی ئەو وڵاتە بون، دەستگیركرد.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی كەناڵی "ئەلحوڕە"، فەریقی یەكەم هاشم عەبدولموتەلیب سەرۆك ئەركانی سوپا، لیوا نەسرەدین عەبدولفەتاح فەرماندەی چەكی زرێپۆش، لیوا بەحر ئەحمەد بەحر فەرماندەی ناوچەی ناوەندیی و هەردو سەركردەی بزوتنەوەی ئیسلامی سودان، عەلی كەرتی و زوبێژ ئەحمەد حەسەن لەنێو دەستگیركراواندان.

بەپێی ماڵپەڕە هەواڵییەكانی سودان، تۆمەتبەرەكان "بەڵگەی قەناعەتپێهێنەر"یان پێ گیراوە لەپەیوست بە جوڵەكردنیان بۆ ئەنجامدانی كودەتا.

هەروەك دەسەڵاتداران دەستیان كردوە بە هەڵمەتێكی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە تێوەگلانیان لە كودەتاكە دەسەلمێنرێت.

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×