نیشانه‌كانی‌ خه‌مۆكی‌ دوای‌ منداڵبون بزانه
  2019-07-24       1828       

ئا: ئاوێنە

 

زۆربه‌ی‌ خانمان پاش منداڵبون به‌دۆخێكی‌ ناڕه‌حه‌تی‌ ده‌رونیدا ده‌ڕۆن كه‌ گرنگترینیان خه‌مۆكی‌ پاش منداڵبونه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌و گۆڕانكاریه‌ هۆرمۆنیه‌وه‌یه‌ كه‌له‌ئه‌نجامی‌ منداڵبون روئه‌دات. كه‌ هه‌ندێ‌ جار ئافره‌ته‌كه‌ رقی‌ له‌خۆی‌ یان له‌منداڵه‌كه‌ی‌ ده‌بێته‌وه‌.
له‌نیشانه‌كانی‌ خه‌مۆكی‌ پاش منداڵبون:
- مانه‌وه‌ به‌ته‌نهاو له‌شوێنی‌ تاریك‌و شاراوه‌.
- توانای‌ به‌رپرسیارێتی‌ خۆی‌‌و منداڵه‌كه‌ی‌ نامێنێت.
- هه‌ست ده‌كات ژیانی‌ زۆرگۆڕاوه‌و كێشه‌كانی‌ زۆر بوه‌.
- توڕه‌ ده‌بێت‌و هه‌ڵه‌شه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.
- حه‌زناكات منداڵه‌كه‌ی‌ ببینێت‌و لێی‌ رازی‌ نیه‌و هه‌ندێ‌ جار هه‌وڵ ئه‌دات بیكوژێت.
- خه‌و‌و خواردن‌و ئیسراحه‌تی‌ تێكئه‌چێت‌و ناتوانێت بایه‌خ به‌خۆی بداو ناچێته‌سه‌ركارو هه‌وڵئه‌دات ئازاری‌ خۆی‌ بدات، ده‌گری‌و دڵته‌نگه‌‌و توانای‌ بڕیاردانی‌ نیه‌.
- هه‌ندێ‌ جار زۆر له‌ته‌ندروستی‌ خۆی‌‌و منداڵه‌كه‌ی‌ ئه‌ترسێت.

چۆن ده‌توانیت خۆت له‌حاڵه‌ته‌كه‌ ده‌ربكه‌یت؟
- وه‌رزش بكه‌و به‌پێ‌ ڕێ بكه‌.
- كاتێك دابنیێ‌ بۆ خه‌و و پشو هه‌وڵبده‌ له‌وكاته‌ی‌ منداڵه‌كه‌ت خه‌وتوه‌ تۆش بخه‌ویت.
- مه‌هێڵه‌ له‌كاتی‌ دوگیانی‌ كێشت له‌پێویست زیاد بكات‌و خواردنی‌ ته‌ندروست بخۆ.
- له‌گه‌ڵ هاورێكانت كه‌ منداڵیان هه‌یه‌ بچۆ ده‌ره‌وه‌و گه‌شتیان له‌گه‌ڵ بكه‌.
- گۆڕانكاری‌ له‌دیزاینی‌ ژوری‌ نوستنه‌كه‌ت بكه‌.
- بڕۆ بۆ بازاڕو شوێنی‌ كه‌لوپه‌لی‌ منداڵ.
- گه‌رپاش دو هه‌فته‌ هه‌ستت به‌باشی‌ نه‌كرد پێویسته‌ سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ ده‌رونی‌ بكه‌یت، چونكه‌ ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ دوای‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ زیان به‌خۆت یان به‌كۆرپه‌له‌ بگه‌یه‌نیت. 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×