بەریتانیا ڕەتیدەکاتەوە کەسێکی بۆ نێوبژیوانی ناردبێت بۆ ئێران
  2019-07-24       526       
سەرچاوەیەکی دیپـلۆماسی بەریتانیا ئەو ئیدیعانەی دەسەڵاتدارانی ئێرانی ڕەتکردەوە کە دەڵێن بەریتانیا نێوبژیوانێکی ناردووە بۆ وتووێژکردن لەسەر مەسەلەی ئازادکردنی کەشتیە نەوتەیـیەکەی بەریتانیا، ئەوەی لە ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە هێزەکانی ئێران لە تەنگەی هورمز دەستیانبەسەرداگرت.

ئاوێنه‌: سەرچاوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی وتوه‌ وڵاتەکەی ''هیچ نێوبژیوانێکی نەناردووە و هیچ ئاگادارنین لەوەی نێوبژیوانێک هەبێت''.

پـێشتر هەر ئەمڕۆ ئاژانسی دەنگ‌ و باسی تەسنیم لە زاری محەمەد گوڵپایگانی بەڕێوەبەری ئۆفیسی ئایەتوڵڵا خامەنەئی بڵاویکردەوە گوایە لەندەن نێوبژیوانێکی ناردووە بۆ مەسەلەی ئازادکردنی کەشتیـیە نەوتیـیەکەی بەریتانیا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×