عەبدولمەهدی: قبوڵی ناکەین هیچ لایەنێکی چەکدار لە دەرەوەی حكومه‌ت بمێنێتەوە
  2019-07-24       999       
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ''قبوڵ ناکەین هیچ لایەنێک هێزی چەکداری لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتدا هەبێت''.

ئاوێنه‌:  عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق   رایگەیاند، ''چەند لایەنێکی حەشدی شەعبی دژی ئەو پڕۆسەیەن و رەتیکردەوە کە حەشدی شەعبی لەگەڵ سوپا یەک نه‌خرێت''.

دەربارەی بڕیاری رێکخستنی گرووپەکانی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرۆک وەزیرانی عێراق وتى، ''رەزامەند نابین هیچ لایەنێکی چەکدار لە دەرەوەی دەوڵەت بمێنێتەوە و زۆر لە بارەگاکانمان داخستووە و دەستمان بە دەستنیشانکردنی بنکەی سەربازیی کردووە بۆ گواستنەوەو هه‌رچه‌نده‌ پرۆسەکە ئاڵۆزە و ئاسان نییە، بەڵام رەزامەند نابین هیچ لایەنێک، هیچ لایەنێکی چەکدار لە دەرەوەی دەوڵەت بمێنێتەوە''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×