2019-07-24   1204     
له ناوچه‌ی چانكایا له ئه‌نقه‌ره ته‌قه له دیپلۆماتێکی بیلارووسیا كرا و بەسەختی برینداربوو.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، ئەو دیپلۆماتە ناوی ئەلیكسانده‌ر پۆگانشێڤ ـەو راوێژكاری كاروباری كارگێڕی باڵیۆزخانه‌ی بیلاروسیایە، له ئه‌نجامی هێرشێكدا به دوو گوللـه برینداركراوە و برینەکانی سەختن، دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه‌دا له‌ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.
هێرشبه‌ره‌كه له یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له ناوچه‌ی چانكایا دراوسێی دیپلۆماته‌كه بووه و ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینی تورك بووه، دوای هێرشكردنە سەر ئەو دیپلۆماتکارە، گوللـه‌یه‌كی له سه‌ری خۆیداوه و خۆی كوشتووه.