"ئەمریكا پێی وایە تەقینەوەكەی منبج لەلایەن داعشەوە ئەنجام دراوە"
  2019-01-18       418       
دیمەنێكی دوای تەقینەوەكەی منبج

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری دو سەرچاوەی حكومەتی ئەمریكاوە بڵاویكردۆتەوە كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پێی وایە ئەگەری زۆرە رێكخراوی داعش بەرپرسیاری تەقینەوەكەی رۆژی چوارشەممەی شارۆچكەی منبج-ی باكوری سوریا بێت.

ئاوێنە: ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ(پێنجشەممە) روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد لەسەر ئاستى باڵا لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەى منبج دەکرێت، بەشێوەیەک تیمێکى نوسینگەى لێکۆڵینەوەى فیدراڵى ئەمەریکا (FBI) بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکە گەیشتوەتە ئەو شارۆچكەیەو دەستىان بە لێکۆڵینەوە کردوە لە روداوەکە.

دو سەرچاوەكەی حكومەتی ئەمریكا بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندوە كە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن) و چەند دەزگایەكی دیكەی ئەمریكا لێكۆڵینەوە لەو پرسە دەكات كە كێ ئەو هێرشەی منبج-ی ئەنجام داوە.

یەكێك لەو سەرچاوانە باسی لەوە كردوە ئەو بەرپرسانەی لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەكەن راگەیەندراوەكەی داعش كە تێیدا بەرپرسیارێتی هێرشەكەی لەئەستۆ گرتوە، رەتناكەنەوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×