2019-07-25   743     
خه‌لیفه حه‌فته‌ر، سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی لیبیا رایگەیاند، ''له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له ته‌رابلوسی پایته‌خت سه‌ركه‌وتن راده‌گه‌یه‌نن''.
ئاوێنه: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له رۆژی چواری نیسانه‌وه فه‌رمانی په‌لاماردانی ته‌رابلوسی داوه خه‌لیفه حه‌فته‌ر، تووشی چه‌ندین شكست بووه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ركردایه‌تییان ده‌كات نزیكن له راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن.
هاوکات خه‌لیفه حه‌فته‌ر له وتارێکی له ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ی ره‌جمه‌ی بنغازی وتی، ''سه‌ركه‌وتنمان نزیكه. كاتی رزگاربوونی سه‌رجه‌م لیبییه‌كان هاتووه. سوپا و گه‌لیش ئاڵای سه‌ركه‌وتن له ته‌رابلوس به‌رزده‌كه‌نه‌وه''.
شایەنی باسه هێزه‌كانی سه‌ربه خه‌لیفه حه‌فته‌ر سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١١٠ رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی سه‌ر ته‌رابلوسدا نه‌یانتوانیوه هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكی ئه‌وتۆ تۆماربكه‌ن، تووشی چه‌ندین شكست هاوشێوه‌ی له‌ده‌ستدانی شاری غریان بوونه‌تەوه.