2019-07-25   761     
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی تونس مردنی ئه‌لباجی قاید سبسی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئاوێنه: مردنی سەبسی دوای ئەوە هات كە رۆژی چوارشەممە بە هۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازیی تونسی پایتەخت.
پێشتریش سەبسی تەمەن 92 ساڵ بە هۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە گەیەندرابووە نەخۆشخانە و سەرەتای ئەم مانگەش دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەی بەجێهێشت.
ئه‌لباجی قاید سبسی سه‌رۆكی تونس ته‌مه‌نی 93 ساڵ بوو، له دواى رووخانی حكومه‌ته‌كه‌ی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی له ساڵی 2011، بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، دووه‌م به‌ته‌مه‌نترین سه‌رۆك بووه له جیهاندا له‌دواى ئه‌لیزابێسی دووه‌م شاژنی بریتانیا.