رۆژنامەنوسێكی تورك لەبەر نەبونی ئازادی رۆژنامەوانی دەستبەرداری رەگەزنامەی وڵاتەكەی دەبێت
  2019-07-25       712       

رۆژنامەنوسێكی ناوداری تورك بڕیاریدا وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بە نەبونی ئازمادی رۆژنامەوانی لەتوركیا، دەستبەرداری رەگەزنامەی وڵاتەكەی ببێت.

ئاوێنە: بەپێی رۆژنامەی زەمان-ی توركی، ئەحمد نەسین، رۆژنامەنوسی تورك كە بە وتارەكانی  لەسەر دیوە شاراوەكانی كودەتاكەی توركیا ناوبانگی دەركردوە، رایگەیاندوە، داواكارییەك پێشكەش بە دەسەڵاتدارانی توركیا دەكات بۆ دەستبەرداربون لە رەگەزنامە توركییەكەی ئەوەش وەك ناڕەزایەتییەك دژ بە تەنگپێهەڵچنینی رۆژنامەنوسان لەوڵاتەكەی.

ئەو رۆژنامەنوسە كە سەرنوسەری رۆژنامەی "ئوزگور گوندام"ە پێشتر بەتۆمەتی بڵاوكردنەوەی بابەت بۆ پشتیوانی لە "تیرۆر" بۆ ماوەی رۆژێك دەستگیركراوە بەڵام دادگا بێتاوانی سەلماندوە.

ئەحمەد نەسین لە تویتێكدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە وێڕای ئەوەی دادگا بێتاوانی سەلماندوە، بەڵام پاسپۆرتی نادەنێ و تا ئێستاش نەیتوانی پاسپۆرتی وڵاتەكەی بەدەستبهێنێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×