ئێران نۆ كارمەندی هیندی كەشتییە بەریتانیا دەستبەسەركراوەكە ئازاد دەكات
  2019-07-26       781       

حكومەتی هیندستان ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، ئێران نۆ كارمەندی هیندی ئەو كەشتییە بەریتانییەی ئازادكردون كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لە گەروی هورمز دەستی بەسەردا گرت.

ئاوێنە: ئەو لێدوانەی حكومەتی هیندستان دوای ئەوە دێت كە باڵیۆزی ئێران لە بەریتانیا، هەر ئەمڕۆ رایگەیاندبو كە وڵاتەكەی رێگەی بە هیندستان داوە سەردانی 18 كارمەندی هیندی كەشتییە بەریتانییە دەست بەسەرداگیراوەكە بكات.

حەمید بەعیدی نەژاد، باڵیۆزی ئێران لەبەریتانیا، هێمای بۆ ئەوە كرد كە چەند رێكارێكی هاوشێوە بۆ سەردانی پێنج كارمەندی دیكەی كەشتییەكە كە خەڵكی چەند وڵاتێكی دیكەن دەگرنەبەر.

باڵیۆزخانەی هیندستان لە ئێران ئاماژەی بەوەداوە كە كارمەندانی كەشتییەكە لە دۆخێكی ئارامدان و هەست بە تۆقاندن ناكەن.

ئەو كەشتییە بەریتانیایەی كە رۆژی 14ی ئەم مانگە لەلایەن هێزەكانی سوپای پاسدارانەوە لە گەروی هورمز دەستی بەسەردا گیرا، 18 كارمەندی هیندی و پێنج كارمەندی دیكەی لەسەرە كە هەڵگری رەگەزنامەی روسی، فلیپینی، لاتیڤین.

رۆژی هەینی رابردو سوپای پاسدارانی ئێران لە گەروی هورمز دەستی بەسەر كەشتی "ستینا ئیمبیرۆ" كە ئاڵای بەریتانیای بەسەرەوە بو.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×