یەكێتی رەتیدەكاتەوە لەگەڵ پارتی لەسەر پۆستی وەزارەتی داد رێككەوتبن
  2019-01-18       574       

فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەتیدەكاتەوە حزبەكەی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر كاندیدێكی بێلایەن بۆ پۆستی وەزارەتی دادی عێراق رێككەوتبن.

ئاوێنە: فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەڕونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە رایگەیاند؛ لە چەند لایەك ئاژانسێكی هەواڵ بڵاوبۆتەوە كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر كاندیدێكی بێلایەن رێككەوتون بۆ پۆستی وەزارەتی داد لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی.

فراكسیۆنی یەكێتی وتویەتی"بە هەمو لایەكی رادەگەیەنین كە ئەم هەواڵە سەرلەبەری ناڕاستەو سەرچاوەكەی چەواشەكارەو لەلایەن یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە هیچ رێككەوتنێكی لەو جۆرە نەبوەو نییە."

جەختیشی كردۆتەوە كە "یەكێتی ئەو پۆستە بە مافی تەواوی خۆی دەزانێت و سورە لەسەر داكۆكیكردن لەم مافە." 

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×