ئەردۆغان: ئاماده‌كاریی ته‌واومان كردووه‌ بۆ هێرشکردنە سەر یەپەگە
  2019-07-26       1450       

رەجەب تەیب ئەردۆغان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ سوپای‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ئاماده‌كاریی ته‌واوی‌ كردووه‌ بۆ هێرشکردنە سەر یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل -یەپەگە. جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌، بۆ ئه‌و هێرشه‌ روخسەت له‌كه‌س ناخوازن.

ئاوێنه‌: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگه‌یاند، دەبێت یەپەگە خۆی بۆ شەڕ لەدژی سوپای تورکیا ئامادەبکات، بەتایبەت لەمەنبج‌و رۆژهەڵاتی فورات.

به‌وته‌ی‌ ئه‌و، سوپای تورکیا ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگە لەرۆژئاوای کوردستان، له‌و روه‌وه‌ وتی‌، "بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن روخسەت لەهیچ کەس ناخوازین... با یەپەگە خۆی بۆ روبەڕووبونەوەی سوپای تورکیا ئامادە بکات".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×