2019-07-26   752     
قاسم سوله‌یمانی
قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران سه‌ردانی سوریای كردوه‌و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گروپی چه‌كدار كۆبۆته‌وه‌و فه‌رمانی "ئاماده‌بونی جه‌نگی دژ به ئه‌مریكا"ی پێدان.
ئاوێنه: میدیای توركیا بڵاویكردۆته‌وه، سوله‌یمانی دوێنێ پێنجشەممە سه‌ردانی پارێزگای دێرازۆری سوریای كردووه.
سه‌ردانه‌كه‌ی سوله‌یمانی پاش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پشتیوانیی ئه‌مریكایه بۆ سوپای سوریای ئازاد له‌باشوری ئه‌و وڵاته، له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه چه‌كدارانه كۆبۆته‌وه كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا قاسم سوله‌یمانی په‌یامی به‌و گروپانه داوه كه له‌ئاماده‌باشیدابن بۆ جه‌نگی دژ به‌ئه‌مریكا، هه‌مانكات گروپه‌كانی دڵنیاكردۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه له‌باره‌ی جه‌نگ دژ به‌ئه‌مریكا.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن قاسم سوله‌یمانی له‌گه‌ڵ راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی سوپای پاسداران‌دا كۆبوه‌ته‌وه‌و تاوتوێی هه‌ریه‌ك له‌بابه‌ته‌كانی؛ بونی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌ناوچه‌ی حمسی سوریا، بونی ئه‌مریكا-سوپای سوریای ئازاد له‌ته‌نف كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوری نێوان سوریا-عێراق-ئوردن‌و ئه‌و چه‌كداره شیعانه‌ی كه له‌عێراقه‌وه ره‌وانه‌ده‌كرێن، كراوه.
هاوكات سوله‌یمانی كێڵگه‌ی نه‌وتی T2ی له‌نزیكی سنوری سوریا-عێراق بەسەر کردۆتەوە.