2019-07-27   806     
ئاژانسی هه‌واڵیی فارس رایگه‌یاند، ''هێزی مووشه‌كی ئێران به ته‌واوی بۆ به‌رگریكردنه له خۆی و دژی هیچ وڵاتێك نییه''.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فارس كه ئاژانسی نیمچه‌فه‌رمی حكومه‌تی ئێرانه له زاری گه‌وره به‌رپرسێك له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئێران كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت هه‌واڵی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستیكی پشتڕاست كرده‌وه و ئه‌مه‌یشی به ''چالاكییه‌كی ئاسایی'' له‌قه‌ڵه‌م دا له میانی پێویستی به‌رگری وڵاته‌كه‌دا.
شایه‌نی باسه گه‌وره به‌رپرسه‌كه رایگه‌یاندووه،''هێزی مووشه‌كی ئێران به ته‌واوی بۆ به‌رگریكردنه له خۆی و دژی هیچ وڵاتێك نییه. وه‌ڵامه بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران. ئێران بۆ به‌رگریكردن له خۆی پێویستی به ره‌زامه‌ندی هیچ هێزێكی جیهان نییه. به‌رگریكردن له ئێران ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ت و سوپایه''.