گۆڕێکی بە کۆمەڵی کوێتییەکان لە باشووری عێراق دۆزرایەوە
  2019-07-27       890       
لە باشوری عێراق، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە رووفاتی ئەو دیلە کوێتیانەی تیادایە کە لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو لەسەردەمی رژێمی بەعسی رووخاودا، لەسێدارەداربوون.
 
ئاوێنه‌: ئەحمەد مەنفی، پارێزگاری موسەننا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە یەکێک لە ناوچەکانی ئەو پارێزگایە دۆزراوەتەوە و رووفاتی ئەو دیلە کوێتیانەی تیادایە کە لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو لە لایەن ھێزەکانی رژێمی بەعسی رووخاوەوە لەسێدارە درابوون.

ئەحمەد مەنفی ئاشکرایکردووە کە گۆڕە بە کۆمەڵەکە بە پشتبەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان لە لایەن ھێزێکی ئەمنی و ھەواڵگرییەوە دۆزراوەتەوە.

ناوبراو باسی لەوەشکرد کە لایەنی پەیوەندیداری لە گۆڕە بە کۆمەڵەکە ئاگادارکردووەتەوە بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەو بارەیەوە بگیرێتەبەر.

کوێت رایگەیاندووە ''لە میانی داگیرکردنی ئەو وڵاتە لە لایەن ھێزەکانی رژێمی بەعسی رووخاوی عێراقەوە لە ساڵی ١٩٩٠دا، ٣٢٠ ھاووڵاتی کوێت بێ سەروشوێن کراون و لە بەرامبەردا، عێراق رایگەیاندووە کە لەو ساڵەوە تا ئێستا، پێنج ھەزار ھاووڵاتی عێراقی بێ سەروشوێنن''.

لە مانگی شوباتی رابردوودا عێراق رایگەیاندبوو  ''رووفاتی ٣٠٠ ھاووڵاتی کوێتی  کە لە لایەن ھێزەکانی رژێمی بەعسی رووخاوەوە لەسێدارە درابوون، رادەستی کوێت کردووە''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×