"زۆربەی كاربەدەستانی عێراق لەحەجن، هەیانە جاری دەیەمە حەج دەكات"
  2019-07-28       1978       

پەرلەمانتارێكی عێراق سەرسوڕمانی خۆی بەرامبەر بەو ژمارە زۆرەن كاربەدەستانی عێراق دەردەبڕێ كە ئەمساڵ چون بۆ حەج، ئەو دەڵێت "هەیانە بۆ جاری دەیەمە حەج دەكات".


ئاوێنە: پەرلەمانتاری عێراق، كازم ئەلحمامی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند هەرچەندە ساڵانە تیر‌وپشك دەكرێ‌ بۆ ئەوەی هاوڵاتیان سەرەی حەج كردنیان بەركەوێ‌، بەڵام كۆمەڵێك كاربەدەست هەن هەمو ساڵێك كورسی بۆ خۆیان‌و خاووخێزانیان گیراوە لەوەرزی حەج كردندا، ئەو دەلێ ""پێویستە وەزیرو كاربەدەستانی باڵا راستگۆبن لەگەڵ خواداو ئەركە بنەڕەتییەكەیان لەناوخۆی عێراقدا جێبەجێ‌ بكەن".
كازم ئەلحمامی رەخنە لەو كاربەدەستانە دەگرێ‌‌و دەڵێ‌ "ئەوانە جانتاكانیان دەپێچنەوەو بۆ ئەوەی ژمارەیەكی پێوانەیی لەحەج كردن تۆمار بكەن، لەكاتێكدا هەزاران مامەڵەی هاوڵاتیان‌و دەیان پڕۆژە لەدوای خۆیان بەجێدەهێڵن‌و كەسیش نییە لێیان بپێچێتەوە".
دەشڵێت "سەرباری ئەوەی قەیران لەسەر یەك كەڵەكەو هاولاتیانی عیراق گیریان خواردوە بەدەست چەندان کێشەوە، كەچی كاروانی گەورە بەرپرسان بەرەو مەككەی پیرۆز بۆ حەجكردنی جاری پێنجەم یان دەیەم بەردەوامە".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×