2019-07-28   2122     
سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له لێدوانێکدا ڕه‌خنه له سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته ده‌گرێت و ده‌ڵێت: جیهان ده‌زانێت که ئه‌ردۆغان له‌وڵاتانی ڕۆژئاوا فه‌رمان وه‌رده‌گرێت.
ئاوێنه: که‌ماڵ قلیچدار ئۆغڵۆ، سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) ڕه‌خنه له ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته ده‌گرێت و رایده‌گه‌یەنێت "به‌هیچ جۆرێك به‌درێژایی مێژو هیچ سه‌رکرده‌یەکی CHPو هیچ ئه‌ندامێکی ئه‌م حیزبه فه‌رمانی له‌زلهێزه ڕۆژئاواییه‌کان وه‌رنه‌گرتوه. به‌ڵام جیهان ده‌زانێت که ئه‌ردۆغان له‌کێ فه‌رمان وه‌رده‌گرێت. فه‌رمانی ئازادکردنی قه‌شه ئه‌مریکییه‌که‌ی - برۆنسۆن قه‌شه ئه‌مریکییه زیندانی‌کراوه‌که‌ی تورکیا - له‌کێ وه‌رگرت؟ له‌دۆناڵد تره‌مپ. په‌یامنێرێكی دیکه‌ش له‌زیندانی تورکیا بو ئه‌مجاره فه‌رمان له‌ئانجێلا مێرکێڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیاوه هات و په‌یامنێره‌كه دو ڕۆژ دوای کۆبونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌که‌ی ئازاد کرا".
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌بڕیاری نوێی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ له‌باره‌ی په‌خشی ڕاسته‌وخۆی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌یوتیووبه‌وه کرد‌و وتی "ئامانجمان دامه‌زراندنی شارێکه که تێیدا هیچ منداڵێک به‌برسێتی خه‌وی لێنه‌که‌وێت. ئیمامئۆغڵۆ کارێکی زۆر گرنگی ده‌ستپێکردوه. په‌خشی ڕاسته‌وخۆی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی له‌یوتیوبه‌وه ده‌ستی پێکردوه. ئه‌م بڕیاره له‌باره‌ی شه‌فافییه‌تی شاره‌وانییه‌وه بڕیارێکی هه‌ره گرنگه".