2019-07-28   4407     
هێزه ئه‌منییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی قرتاج-ی نیۆده‌وڵه‌تی له تونس به‌هۆی قه‌رزه‌كانی هێلی ئاسمانی عێراق رێگه‌یان نه‌دا فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته له فڕۆكه‌خانه‌دا بفڕێ.
ئاوێنه: گەشتیارێکی عێراقی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردووەتەوە ورایگەیاندووە، کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قرتاج لە تونسی پایتەختی تونس گیریان خواردووە.
وەک ئەو گەشتیارە باسی دەکات، دەستەی فڕۆکەوانیی فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بە گەشتیارەکانی راگەیاندووە، کە بەنزینی نەماوە و پێویستە گەشتیارەکان بڕی سێ هەزار دۆلار کۆ بکەنەوە بۆ ئەوەی فڕۆکەکە فول بەنزین بکەن و بگەڕێنەوە عێراق.
له‌مباره‌یه‌وه یه‌كێك له گه‌شتیاران ده‌ڵێت: بڕیاربوو فڕۆكه‌كه كاتژمێر4ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له فڕۆكه‌خانه بفڕێ، به‌ڵام تا ئێستا فڕۆكه‌كه هه‌ر له شوێنی خۆیه‌تی.
روونیشیكرده‌وه كه گه‌شتیاران له كاتژمێر 1ی شه‌وه‌و له‌نێو فڕۆكه‌خانه پاڵیان داوه‌ته‌وه .