عێراق گەورەترین بنکەی تایبەت بە ھێزی دەریایی لە پارێزگای بەسرە بنیات دەنێت
  2019-07-28       918       
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند ''گەورەترین بنکەی تایبەت بە ھێزی دەریایی لە پارێزگای بەسرە بنیات دەنێت''.

ئاوێنه‌: بە گوێرەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق کە تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە نەجاح شممەری، وەزیری بەرگریی بە یاوەری عەبدوڵڵا لعێبی، وەزیری گواستنەوە و محەمەد رەزا، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەران  و فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، یاریدەدەری سەرۆک ئەرکانی سوپا لەگەڵ ژمارەیەک لە گەورە ئەفسەرانی وەزارەتی بەرگریی سەردانی پارێزگای بەسرە کردووە.

هاوکات بەپێی راگەیەندراوە ''لە میانی سەردانەکەدا شاندەکە لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە، فەریق روکن قاسم نزال و فەرماندەی ھێزی دەریاوانیی، فەریق رومن ئەحمەد جاسم مەعارج کۆبووەتەوە''.

جێگای ئامەژەیە لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە کۆبوونەوەکەدا،  نەجاح شممەری، وەزیری بەرگریی عێراق وتی، ''گرنگی زیاتر بە دامەزراوە سەربازییەکانی سوپا دەدەین و بۆ ئەو مەبەستەش گەورەترین بنکە تایبەت بە ھێزی دەریایی لە بەسرە بنیات دەنرێت''.

شایەنی باسە وەزیری بەرگریی عێراق، ھیچ وردەکاری و زانیارییەکی سەبارەت بە بیناتنانی بنکەکە نەخستەڕوو.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×