پەرلەمانتارێكی فەتح: عادل عەبدولمەهدی بڕیارێكی بۆ كشاندنەوەی حەشد لەدەشتی نەینەوا دەركردوە
  2019-07-28       893       

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح لەپەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە ئاشكرایكرد، عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، بڕیارێكی زارەكی دەركردوە بۆ كشاندنەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەنەینەوا بەڵام جێبەجێكردنی راگیراوە تا ئەو كاتەی كە فەرماندەكانی حەشدی شەعبی لەدەستی نەینەوا چاویان بە سەرۆك وەزیران دەكەوێت.

ئاوێنە: حەنین قەدۆ، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، بە ماڵپەڕی "سومەریەنیوز"ی راگەیاند، چەند لایەنێكی "بەكرێگیراو"ی پارتی دیموكراتی كوردستان هەوڵی ئەوە دەدەن حەشدی شەعبی لەدەستی نەینەوا بكەنە دەرەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی وتویەتی"بڕیارێكی زارەكی لەلایەن عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقەوە دەرچو بو بۆ كشاندنەوەی لیوای 30 حەشدی شەعبی لە بازگەكانی ناوچەی دەشتی نەینەوا."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بڕیارەكە زارەكی بو و بە نوسراوی رەسمی نەگەیشتۆتە حەشدی شەعبی.

لەگەڵ ئەوەش وتویەتی"بڕیارێكی دیكەی زارەكی دەرچوە بۆ راگرتنی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەی تر تا ئەو كاتەی فەرماندەكانی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا چاویان بە سەرۆك وەزیران دەكەوێت و ئەو كێشانەی بۆ روندەكەنەوە كە دەشتی نەینەوا بەدەستیانەوە دەناڵێنێت و هەروەها پێویستی مانەوەی لیوای 30ی حەشدی شەعبی لەناوچەكە بۆ روندەكەنەوە بۆ پاراستنی ئاوارە گەڕاوەكان و هاوڵاتیانی پێكهاتەی شەبەك و توركمان و كەمینەكانی دیكە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ لیوای 30 حەشدی شەعبی، تۆمەتی ساختەن و لەپێناو دەركردنی لیواكەو هێنانی پێشمەرگەو ئاسایشن بۆ ناوچەكە وەك رێگەخۆشكردنێك بۆ لكاندنەوەی بە هەرێمی كوردستانەوە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×