دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆكی ئەمریكا، دوێنێ(پێنجشەممە) ئه‌و گه‌شته‌ی نانسی پێلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكای هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه بڕیار بو بۆ ئەفغانستان و چه‌ند وڵاتێكی تر ئەنجامی بدات، ئەوەش به‌بیانوی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌شه‌تداوندایه‌و خەرجییە له‌سه‌ر حكومه‌ت.
ئاوێنە، لوقمان غەفور: لەنامەیەكدا تره‌مپ كه بۆ پێلۆسی ناردوه، نوسیویه‌تی"ببوره گه‌شته‌كه‌ت بۆ ئه‌فغانستان و برۆكسل و قاهیره دواده‌خرێت، به‌هۆی شه‌تداونی حكومه‌ته‌وه، 800 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر موچه وه‌رناگرن له‌ئێستادا بۆیه من دڵنیام لەوەی تۆ گه‌شته‌كه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنیته‌وه و دواخستنه‌كه‌ی به‌ته‌واوی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه."
هه‌روه‌ها دوای گه‌یشتنی نامه‌كه به‌ته‌له‌فۆن بە نانسی پێلۆسی راگەیەندراوە كە ناتوانێت بۆ گه‌شته‌كه‌ی هیچ فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌كاربهێنێت، ده‌توانێت وه‌ك هه‌ر هاوڵاتییه‌كی تر له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی و بازرگانییه‌وه گه‌شته‌كه‌ی بكات.
هه‌روه‌ها له‌نامه‌كه‌ی تره‌مپ-دا هاتوه"ده‌توانیت خشته‌ی گه‌شته‌كه‌ت به شێوه‌یه‌ك رێكبخه‌یت كه دوای كۆتاییهێنان به شه‌تداونی حكومه‌ت بێت."
ئه‌م كاردانه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ له‌دوای ئه‌و نامه‌یه‌ی رۆژی 16ی كانونی دوەم هات كه پێلۆسی داوا له‌تره‌مپ ده‌كات وتاری ساڵانه‌ی سه‌رۆك دوابخات كه ده‌كه‌وێته رۆژی 29ی ئەم مانگە، چونكه بودجەی وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ هێشتا په‌سه‌ندنه‌كراوه.