سەلیم شوشكەیی: بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق تێناپەرێنرێت تا هەولێر و بەغدا نەگەنە رێككەوتن
  2019-07-29       766       
سەلیم شوشكەیی رایگه‌یاند '' بۆ ئەوەی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ تێپه‌ڕینرێت دەبێت پێشتر هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و  عێراق ڕێكەوتنی تەواوەتییان كردبێت، كە لەدانوستانەكانی ئەم جارە هەردوولا گەیشتوونەتە ئەنجامێكی باش'' .

ئاوێنه‌: سەلیم شوشكەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەو بارەوە دەڵێت ''دانوستانەكانی نێوان بەغدا و هەرێم بەچڕی بەڕێوەدەچن، ئەویش لەڕێگای ئەو لیژنە هاوبەشانەی بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی نەوت و شایستە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دروست كراون''.

ئەو روونیشی كردەوە، ئەو لیژنانەی لەدوای سەردانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا درووست كران، پەیامێكی روونە و ئاماژەیەكی گرنگە بەوەی ناوەند و هەرێم ویستی ئەوەیان هەیە كێشە هەڵواسراوەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن .

شوشكەیی ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كە چارەسەركردنی ئەوهەموو كێشە كەڵەكەبووانەی چەند ساڵی رابردوو پێویستی بەكاتەو شایەنی ئەوەیە لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێك دەرفەتی پێویستیان پێبدەین ، هەروك دەڵێت ماوەیەكی زۆرە حكوومەتی هەرێم چەند گرێبەستێكی نەوتیی لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییە جیهانییەكان واژۆ كردووە ، ئەگەر ئێستا حكوومەتی هەرێم پاشەكشە لەو رێكەوتننانە بكات ئەوە لێكەوتە و بەرپرسیارێتی لەسەر درووست دەبێت ، بۆیە دەبێت هەردوولا بەرپرسیارێتی ئەو لێكەوتانە بگرنە ئەستۆ .

لەبەشێكی تردا شووشكەیی دەڵێت: ''هەرێم و بەغدا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، كە هەرێم رۆژانە ئەو برە نەوتەی رێكەوتنی لەسەر كراوە رادەستی بەغدا بكات ، بەڵام میكانیزم و لایەنی هونەری ئەو پرۆسەیە پێویستی بەكاتە''.

هەروەها دەشڵێت: ''هەردوولا لەسەر پرسنیپێك رێككەوتوون، كە ئەویش ئەوەیە لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا بەدوای چارەسەرەكاندا بگەرێن و تا گەیشتن بەئەنجامێكی راستەقینەش لێدوان بۆ میدیاكان نەدەن''.

لەسەر یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ یش، سووشكەیی دەڵێت: یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو نە دەنگی لەسەر دەدرێت و نە گفتوگۆشی لەبارەوە دەكرێت تا ئەوكاتەی هەولێر و بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت بەتەواوەتی دەگەنە ڕێككەوتن.

 جەختیش دەكاتەوە سەرەرای نیازپاكی هەروولا بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكان ، لایەنی كوردی ئیرادەیێكی بەهێزی هەیە تاوەكو لەگەڵ بەغدا ڕێكبكەوێت.

هەروەها دەشڵێت: ''هەردوولا لەسەر پرسنیپێك رێككەوتوون، كە ئەویش ئەوەیە لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا بەدوای چارەسەرەكاندا بگەرێن و تا گەیشتن بەئەنجامێكی راستەقینەش لێدوان بۆ میدیاكان نەدەن''.

 جەختیش دەكاتەوە سەرەرای نیازپاكی هەروولا بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكان ، لایەنی كوردی ئیرادەیێكی بەهێزی هەیە تاوەكو لەگەڵ بەغدا ڕێكبكەوێت.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×