2019-07-29   1032     
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، ''رژێمی ئێران بە شێوەیەك خراپە كە رێگە نادات بە ھەمان شێوە بچمە تاران و دانوستان بكەم''.
ئاوێنه: مایك پۆمپیۆ، وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگ، وتی "ئێمە لە ھاتنی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەمەریكا ناترسین، مافی قسەكردنی ئازادانەی ھەیە، بەڵام رژێمی خامنەیی بە شێوەیەك خراپە كە رێگە نادات بە ھەمان شێوە بچمە ئێران و دانوستان بكەم".
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، ''حکومەتی ئێران بۆیە داواکەی رەتکردووەتەوە چونکە دەترسێت لەوەی راستییەکان بۆ خەڵکی ئێران ئاشکرا بن''.
پۆمپیۆ پێشتر ئامادەیی خۆی دەربڕیبوو بچێتە ئێران و راستەوخۆ لەگەڵ گەلی ئێران دەست بە گفتوگۆ بكات.