گەرمیان؛ گازپرۆمی روسی بلۆكێكی نەوتی رادەستی حكومەت دەكاتەوە
  2019-01-18       683       

‎كۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی بڕیاری داوە بلۆكی نەوتی "شاكەل" لەگەرمیان رادەستی حكومەت بكاتەوەو بەڕێوبەری ناحیەی سەرقەڵاش ڕایدەگەیەنێت؛ یەكێك لە بیرەكانیان رادەستكراوەتەوەو لەئێستادا سەرقاڵی رێككردنەوەی زەوییەكەن بۆ ئەوەی بیدەنەوە بە جوتیارەكان.

ئاوێنە، ئاراز محەمەد: ‎بلۆكی نەوتی شاكەل كە دەكەوێتە قەزای كفری دوای چەند ساڵێك كاركردن لێی و هەڵكەندنی سێ بیر تێیدا، سەرئەنجام گازپرۆمی ڕوسی بڕیاری داوە ئەو بلۆكە ڕادەستی حكومەت بكاتەوە. 

‎لەوبارەیەوە ڕامیار عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری ناحیەی سەرقەڵا بە ئاوێنەی راگەیاند"بیرێكی ئەو بلۆكە كە شاكەلی یەكە دەكەوێتە سنوری ئێمەو ئێستا ڕادەستمان كراوەتەوە.”

‎وتیشی”ئەو زەویانەی كۆمپانیای گازپرۆم كاری تیدا كردون خەریكین ڕێكی دەكەینەوەو دەیدەینەوە بە خاوەنەكانیان.”

بلۆكی نەوتی شاكەل سێ بیر لەخۆدەگرێت كە بریتین لە (شاكەلی یەك، شاكەلی دو و شكەلی سێ)و هەرسێ بیرەكەشی شكستیان هێناوە.

‎تائێشتا گازپرۆم هۆكارێكی بەشێوەی رەسمی هۆكاری رادەستكردنی ئەو بلۆكە نەوتییەی رانەگەیاندوە، بەڵام بەڵام بەپێی زانیارییەكان هۆكارەكەی خراپی كوالێتی و كەمی نەوتە لەو بلۆكە نەوتییەدا.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×