زیانە مەترسیدارەکانی درەنگ خەوتنی شەوان
  2019-07-29       3785       
توێژینەوەیەكی نوێی بەریتانی ئاشكرای دەكات ئەو كەسانەی تا درەنگانێكی شەو ناخەون، ئەوا بە رۆژ بەدەست كەمی تەركیز و ناچالاكی مێشكیانەوە دەناڵێنن.

ئاوێنه‌: جێگای باسە توێژینەوەكە لەلایەن چەند توێژەرەوەکی زانكۆی بێرمنگەهامی بەریتانیەوە ئەنجامدراوە، ئەو كەسانەی کە درەنگانی شەوان دەخەون ئەوە بەشێكی مێشكیان كە تایبەتە بە بیرەوەری ئەو بەشە ناچالاك دەبێت.

هاوکات رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی كە ئەنجامی توێژینەوەكەی بڵاوكردۆتەوە، ئاشكرای كردووە ئەو كەسانەی بە شەوان درەنگ دەخەون، ئەوابەشیێکی مێشکیان بە خاوی كاردەكات کە بەرپرسە لە بیرەوەری و تەرکیز کردن، بەمەش ئەنجامدانی كاری رۆژانەیان قورستر دەبێت، بە بەراورد بەو كەسانەی شەوان زوو دەخەون.

شایەنی باسە توێژینەوەكە لەسەر٣٨ كەس ئەنجامدراوە، كە بۆ ماوەی ١٦ رۆژ چاودێری ئەو كەسانە كراوە كە شەوان درەنگ خەوتوون.

لە ئەنجامی توێژینەوەکە دەركەوت، ئەوانەی کە شەوان درەنگ دەخەون، لە رۆژدا كارەكانیان زۆر بە خراپی ئەنجام دەدەن، کاردانەوەی توندیان دەبێ و هەلدەچن بۆ ئەو ڕووداوانەی كە دێتە بەردەمیان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×