پاتریاركی كلدانەكان: سەردانی ئیسرائیلم نەكردوە
  2019-07-29       1090       

پاتریاركی كلدانەكان، كاردینال لویس ساكۆ ئەو هەواڵانە بەدرۆ دەخاتەوە كە دەڵێن سەردانی ئیسرائیلی كردوە‌و نامەی بۆ باڵوێزخانەی ولاتان ناردوە، ئەو دەڵێت "لەژیانمدا سەردانی ئیسرائیلم نەكردوە".


ئاوێنە: ئەمڕۆ دوشەممە 29ی تەموز، پاتریاركیەتی كلدانی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە‌و رایگەیاند "كاردینال لویس ساكۆ لەژیانیدا سەردانی ئیسرائیلی نەكردوە، چاوی بەهیچ كاربەدەستێكی ئیسرائیلیش نەكەوتوە، تەنانەت لە2014شدا ئامادە نەبوە هاوڕێیەتی پاپا بكات لەكاتی سەردان كردنی بۆ ئیسرائیل، وەك رێزێك بەرامبەر بەمەسەلەی گەلی فەلەستین".


هەروەها لەبەیاننامەكەدا هاتوە "كاردینال ساكۆ نامەی ئاڕاستەی هیچ باڵوێزخانەیەكی وڵاتانی بێگانە لەعێراق نەكردوە، بەشداری لەكۆنگرەی ئازادییە ئایینییەكانیش نەكرد كە لەواشنتۆن ساز كرا. تاكە بەیاننامەیەك لەماوەی رابردودا دەریكردوە ئەوەیە بونی هەر هێزێكی چەكداریی رەتكردوەتەوە كە ناوی مەسیحی هەڵگرتبێت".


ئەمە لەكاتێكدایە كە میدیا‌و سۆشیال میدیای عێراقی‌و عەرەبی ماوەی چەند رۆژێكە كاردینال لویس ساكۆ‌و پارتریاركی كلدانەكان بەوە تۆمەتبار دەكەن كە سەردانی ئیسرائیلی كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×