بەپێی ئامارەكانی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لەماوەی سیازدە ساڵی
رابردودا بە بەهای 16 ملیار دۆلار سەرمایەگوزاری لە كەرتی نیشتەجێبوندا لەهەرێمی
كوردستان كراوە.
ئاوێنە: بەپێی ئەو ئامارانەی كە لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی
كوردستانەوە دراونەتە ماڵپەڕی رەسمی پارتی، لە رێكەوتی 1/8/2006 تاوه‌كو 25/7/2019،لە
هەرێمی كوردستان 175 پرۆژەی لەكهرتی نیشته‌جێبون جێبەجێ کراون.
به‌گوێره‌ی داتاكانی ناو ئاماره‌كه له‌و پرۆژانه، 65 پرۆژه‌یان له‌لایه‌ن
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێرو 30 پرۆژه‌شیان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی
گشتیی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه. هه‌روه‌ها 20 پرۆژه‌ش له‌لایه‌ن
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌به‌رهێنانی دهۆكەوە مۆڵه‌تیان پێ دراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
60 پرۆژه له لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتیی وه‌به‌رهێنانەوە مۆڵەتیان پێ دراوه.
لە تێچوی گشتیی پرۆژهكانەوە ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌ماوه‌ی ئه‌و سیازده ساڵەدا
به به‌های 16 ملیار و 802 ملیۆن و 57 هه‌زار دۆلار سه‌رمایه‌گوزاری له كه‌رتی نیشته‌جێبوندا
كراوە.