عادل عەبدولمەهدی: ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دەكەین
  2019-07-29       1088       

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، حكومەتەكەی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی لەساڵی داهاتوداو ئاماژەی بەوەشدا كە ژماردنی ئەلكترۆنی لە پڕۆسەكەدا بەكاردەهێنن.


ئاوێنە: عادل عەبدولمەهدی، ئەمڕۆ دوشەممە، لەمیانی وتەیەكدا لەرێوڕەسمێك كە بەبۆنەی رۆژی جیهانی دانیشتوانەوە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە رێكخرابو، رایگەیاند"ئامادەكاری دەكەین بۆ سەرژمێری دانیشتوانی و لەساڵی 2020دا پڕۆسەكە بەڕێوەدەچێت."

سەرۆك وەزیرانی عێراق داواشی لەسەرجەم دەستەكان و پەرلەمانی عێراق كرد كە هاوكاری بن بۆ سەرخستنی پڕۆژەی سەرژمێری گشتی.

وتیشی"لە پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتواندا، ژماردنی ئەلیكترۆنی بەكاردەهێنرێت و كارێكی قورسیش بۆ ئەنجامدانی دەكرێت."

ئەوەشی خستەڕو كە ئامانجیان لە پڕۆسەكە گەیشتنە بە ژمارەیەكی راست و واقیعی دانیشتوان.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×