وەزارەتی كارەبا بە میكانیزمێكی نوێ قەرزەكانی لە هاوڵاتیان وەردەگرێتەوە
  2019-07-29       1936       

وەزارەتی كارەبای هەرێم بە میكانیزمێكی نوێ قەرزەكانی لە هاوڵاتیان وەردەگرێتەوە، لە ئێستادا وەزارەتەکە 952 ملیار دیناری لای هاوڵاتیان و فەرمانگە حكومییەكانە.

ئاوێنە: ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم بە میدیای یەكێتی راگەیاند: لەم كابینەیەدا حكومەتی هەرێم لە رێگەی پرۆژەیەكەوە موچە پاشەكەوتكراوەكان بە هاوڵاتیان دەداتەوە، ئەو هاوڵاتیانەیشی بەهۆی قەیرانی دارایی و پاشەكەوتی موچە نەیانتوانیوە پارەی كارەبای نیشتمانی بدەن، حكومەتی هەرێم لە رێگەی ئەو میكانیزمەوە قەرزەكانی پارەی ئاو و كارەبا و خزمەتگوزارییەكانی تر لە پاشەكەوتی موچەی هاوڵاتیان دەبڕێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا كۆتایی مانگی شەشی ئەمساڵ وەزارەتی كارەبا 506 ملیار دیناری لای هاوڵاتیان بوە و 446 ملیار دیناریش لای فەرمانگە حكومییەكان، هەروەها ساڵانە وەزارەتی كارەبا ملیۆنان دۆلار بۆ چاككردن و بەرهەمهێنانی كارەبا خەرج دەكات و لە توانایدا نییە بەم شێوەیە بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێم زیاد بكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×