لە کۆتایی ئەمساڵ ئێران و رووسیا مانۆڕی سه‌ربازیی هاوبه‌ش له‌ گه‌رووی هورمز ئه‌نجامده‌ده‌ن
  2019-07-30       593       

ئه‌دمیراڵ حسێن خانزاده‌، فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی ئێران  ئاشكرایكرد ''رووسیا و وڵاته‌كه‌ی له‌ كه‌نداوی به‌سره‌ و گه‌رووی هورموز مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ن''.

ئاوێنه‌:  حسێن خانزاده‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له‌ ئاهه‌نگه‌كانی رۆژی هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی رووسیا له‌ شاری سان پیترسبێرگی ئه‌و وڵاته‌یه‌، لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئیرنا داوه‌.

هاوکات خانزاده‌ جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێران و رووسیا رێككه‌وتنی هاریكاریی سه‌ربازییان واژووكردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ ''هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی ئێران و رووسیا له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئۆقیانوسی هندی، ده‌ریای مه‌كران، كه‌نداوی به‌سره‌ و گه‌رووی هورمز مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ن''.

شایەنی باسە فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی ئێران ئاشكرایكرد ''چاوه‌ڕوانن تا كۆتایی ئه‌مساڵ مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌كه‌، ئه‌نجامبدرێت''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×