2019-07-30   986     
ڕۆژنامەى شەرق ئەوسەت ڕایگەیاند، ''ئیسرائیل بازنەى لێدان و بەئامانجگرتنی هێزەکانى ئێرانی لە عێراق و سوریا فراوانترکردووە و دەوترێت دوێنێ فڕۆکەکانی ئیسرائیل دووەم بۆردومانیان بۆسەر کۆگایەکی موشەکیی ئێرانی لە باکوری بەغدا ئەنجام دابێت''.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ى ته‌مووز به‌رپرسێكى باڵاى ئیسرائیلى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، بۆ ڕۆژنامەى شەرق ئەوسەت هۆكارى بۆردمانكردنى سه‌ربازگه‌ى ئه‌شره‌ف له عێراق ئاشكرا ده‌كات، كه زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانى ئیسرائیله‌وه بۆردمان كراوه.
به‌رپرسه‌كه ئاماژه‌ى بۆ دوو هۆكار كردووه، یه‌كه‌میان بوونى هه‌ندێك جۆرى چه‌كه له كه‌مپه‌كه و دووه‌میش جێگیربوونى هێزه‌كانى سه‌ر به ئێرانه له خاڵێكى ستراتیژى ''بۆردومانەکە ڕاوێژکارە ئێرانییەکان و کۆگایەکی هەڵدانی موشەکی بالستی پێکاوە کە پێش ماوەیەکی ئێران گواستبوویەوە بۆ عێراق''.
هەر لە زاری سەرچاوەیەکەوە، ڕۆژنامەکە دەڵێت، ''بۆردومانەکەى 19ی تەموزی سەر بنکەی سەربازی ئامرلی لە پارێزگای سەڵاحەدین لەلایەن فڕۆکەی ئێف 35ی ئیسرائیلییەوە ئەنجام دراوە''.
دەشڵێت، ئێران پلانی هەبووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گردێک لە سوریا بەڵام فڕۆکە ئیسرائیلییەکان بۆردومانی ناوچەکەیان کردووە بۆئەوەى ڕێگری لە هێزە ئێرانییەکان بکەن کۆنتڕۆڵی بکەن.
دواتریش دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌م جۆره چه‌كانه له هه‌ر شوێنێك بن و چه‌كدارانى سه‌ر به ئێران ئه‌گه‌ر له خاڵه ستراتیژییه‌كان نزیك ببنه‌وه، ئه‌وا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل ئه‌و شوێنه بۆردمان ده‌كه‌ن، جا له سووریا بێت یان عێراق و ئێران و یه‌مه‌ن، هیچ جیاوازییه‌كى نییه.