پۆلیس: تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی لەكچێك كردبو
  2019-01-18       424       

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای‌ ده‌كات، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووه‌ كە هەڕەشەی لەكچێكی تەمەن 22 ساڵ كردبو.



ئاوێنه‌: له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ پۆلیسدا هاتووه‌، دوای ئەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار ئاگادار كرانەوە كە لەسنوری قەزای سەید سادق كەسێك هەڕەشەلە كچێك دەكات‌و ڕێگە بەكچەكە نادرێت سكاڵاكەی بگەیەنێتە هێزەكانی پۆلیس ، دوای وەرگرتنی فەرمانی بدادوەر مەفرەزەیەكی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار گەیشتنە ماڵی كچەكەو سكاڵا لەسه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆمار كرا.



پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رونیكردۆته‌وه‌ كه‌ دوای بەدواداچون‌و لێكۆڵینەوە توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت‌و لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 2ی مۆبایل لەیاسای سزادان ڕاگیراوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×